ئەمشەو چەکدارانی داعش لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک - تکریت دەستڕێژی گولەیان لە چەند هاوڵاتییەک کرد و ژمارەیەکیان لێ کوشتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چەکدارانی داعش لەسەر رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دین له‌نزیك كارگه‌ی پلاستیك بازگەیەکی ساختەیان داناوە، خەڵکیان راگرتووە و دەستڕێژی گولەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان کردووە.
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی چەکدارانی داعشدا ژمارەیەک هاوڵاتییەک کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له شه‌ش هاووڵاتی كوژراوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه، تا ئێستاش به‌فه‌رمی زانیاریان له‌باره‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه‌وه بڵاونەکردوەتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی شاره‌دێی پردێ راگه‌یاندووه هه‌ر ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له نێوان كه‌ركووك و شاره‌دێی پردێ و نزیك مه‌زره‌عه‌ی رزگار عه‌لی هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیسی فیدراڵ و تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
شایه‌نی باسه له دوو شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریستى داعش له گوندى عه‌لاوه مه‌حمودى سه‌ربه شارۆچكه‌ى دۆبز له كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و به‌هۆیه‌وه دوو چه‌كدارى هێزه عێراقییه‌كان كوژران، هه‌روه‌ها چه‌كدارى تیرۆریستى داعش هێرشیان كرده سه‌ر كێلگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه له که‌رکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.