Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 11:13

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبه‌ی پارێزگاکانی هه‌رێم

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی
رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی شه‌ممه‌ بڵاوکردەوە.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-12-2019، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌ درێژایی كاته‌كاندا و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه‌ 28-12-2019، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگادا و بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا .

کەشوھەوا

کەشوھەوا

کەشوھەوا

کەشوھەوا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.