Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 11:13

بوومەلەرزەیەک لە سنووری ڕاپەڕین روویدا 

بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتووه‌تەوە
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە سنووری ڕاپەڕین روویدا و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌ستیپێكراوه‌.

بومەلەرزەکە کە دەنگێکی بەهێزی لەگەڵ دابوو، بەپێی زانیاری تۆمارکراو لە ئاژانسی جیهانی بوومەلەرزە و بورکان گوڕەکەی 3.2 پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێکختەر.

ئاژانسەکە بڵاویکردووه‌تەوە ناوەندی بوومەلەرزەکە تەنها 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزڵادزێوە دووربووە.

ئەگەرچی بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و زیانی ماددی لێنەکەوتووه‌تەوە، بەڵام هەستی پێکراوه‌ بەهۆی بوونی دەنگێکی بەرز لەکاتی ڕوودانی، كه‌ تاڕادەیەك ترسی لەناو هاووڵاتیان بڵاوکردووه‌تەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.