Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 11:13

هێزێکی سه‌ربه‌ سوپای عێراق بە چەک و تەقەمەنییەوە گەیشتنە که‌رکووک  

بە هۆی جموجۆڵەكانی داعشەوە هێزێكی سەربازیی عێراق گەیشتە كەركووك
کوردستان TV
100%

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند" ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری سوپای عێراق بە چەك و تەقەمەنییەوە گەیشتوونەتە سنووری ناوچەی حەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك و هێزەكە لەو ناوچەیە جێگیر بوون.

وتیشى" هاتنی ئەو هێزە بە هۆی زۆری جموجۆڵەكانی داعشەوەیە لە سنووری كەركووك، كە شەوانە هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیە عێراقیەكان لە دەوروبەری كەركووك دەكەنە ئامانج، دواهەمین هێرشی داعشیش شەوی رابردوو بوو كاتێك بازگەیەكی ساختەیان لە رێگای نێوان كەركووك-تكریت دانابوو، دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێك كرد، بە هۆیەوە خێزانێكی پێنج كەسی لە ناو ئۆتۆمبێلەكە كوژران.

لەوەتەی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە تا ئێستا دۆخی ناوچەكە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.