وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی ئێران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژران، پرسه ساز بكه‌ن.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، مافی خه‌ڵكی ئێرانه، پرسه بۆ ئه‌و هه‌ژار و پێنجسه‌د قوربانییه بگێڕێت كه به ده‌ستی خامنه‌یی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا كوژران.
نوسیویشیه‌تی، حكوومه‌تی ئێران له هاووڵاتییانی خۆی ده‌ترسێت بۆیه دیسان ده‌ستی بردووه‌ته‌وه به‌ر توندوتیژی و هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیشی پچڕاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.