سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای میسان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له پارێزگاكه كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ی كه‌رتی 28 له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا به بۆمب هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی سه‌عد كه‌عبی، سه‌ركرده له گڕووپی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق.
گوتیشی: له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌دا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ماڵی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه‌وتووه‌و زیانی گیانی لێنهكهتۆتهوه.
شایانی باسه له پارێزگای میسان رۆژانه وه‌ك ته‌سفییه حیساباتی نێوان حیزبه‌كان، خانووی به‌رپرسان ده‌ته‌قێندرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.