له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری نۆزده‌هه‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌یانه‌ی ولڤه‌ر هامبتۆن دۆرا
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی دوانزه ئهدیرسۆن گۆلپارێزی مان سیتی كارتی سووری به‌رووی به‌رزكرایه‌وه، دواتر له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج ره‌حیم ستیرلینگ توانی به‌لێدانی سزا گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ ستیزن تۆمار بكات
گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مان سیتی بوو، له‌گێمی دووه‌م ره‌حیم ستیرلینگ لهدهرهفهتێكدا توانی له‌خوله‌كی په‌نجا گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه میواندار رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه و له‌خوله‌كی په‌نجاو پێنج ئه‌داما تراروری گۆلێكی بۆ ولڤه‌ر تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، یاریزانانی ولڤه‌ر خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داو به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو راول خمینیز گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ولڤه‌ر هامبتۆن به‌ده‌ست هێنا، بهتۆماركردنهوهی گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه تیپی میواندار برواو متمانه‌ی زیاتری بۆ خۆی دروستكرد‌و ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو نۆ مات دووهیرتی گۆلی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تۆماركرد
به‌مجۆره یانه‌ی مانچسته‌ر ستی دووچاری دۆراندن هاتوو و نه‌یتوانی سوود له‌شكستی لیسته‌ر وهربرگرێت و بگه‌رێته‌وه خانه‌ی دووه‌م، به‌م ئه‌نجامه ستیزن به‌سی و هه‌شت خاڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه‌و ولڤهرهامبتۆنیش به‌سی خاڵ هاته خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.