به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئاره‌زوو ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی یانه‌ی یوڤێنتوس
ئه‌ویش به‌هۆی ناجێگیری بارودۆخی یاریزانه‌كه له ڕیزی مان یونایتد‌و به‌شداریكردنی له به‌شێكی كه‌می یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مان یونایتد له ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كان
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه پۆگبا داوای له مینۆ ڕایۆلای بریكاری كاره‌كانی كردووه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یوڤێنتوس بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی یانه‌كه درێژه پێبدات، جێگای باسه پۆگبای ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵان له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها له هه‌شت یاری مان یونایتد له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه‌و هیچ گۆڵێكی تۆمارنه‌كردووه، هاوكات به‌هۆی چه‌ند پێكانێك بۆ ماوه‌یه‌ك له یاریگاكان دابڕا، له ساڵانی دووهه‌زارودوازده تا دووهه‌زاروشازده‌شدا له ڕیزی یوڤێنتوس یاری كردووه‌و له‌م ماوه‌یه سیی و چوار گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه، پارساڵیش نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیای له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.