Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:27

فه‌رمانده‌ی لیوای فاتمیون به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هاوشانی چه‌كداره‌ ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سوریا كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایگه‌یاند كه‌ محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی لیوای فاتمیونی ئه‌فغانی ناسراو به‌ ئه‌بوزه‌ینه‌ب به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پێش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ رۆكیت له‌ سوریا پێكرابوو ، گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی به‌رگری پیرۆزی ئێرانی رایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌لحوسه‌ینی به‌ر له‌ پێكهێنانی لیوای فاتمیون، هاوشانی چه‌كداره‌ ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سوریا كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ لیوای فاتمیون میلیشیایه‌كی ئه‌فغانی شیعییه‌و له‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ره‌زا ته‌وه‌سه‌لی ناسراو به‌ ئه‌بو حامد بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكهێندراوه‌و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران مه‌شقیان پێكراوه‌و پاڵپشتی ده‌كرێن ، مانگانه‌ش هه‌ر چه‌كدارێك 500 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رده‌گرێت.

22

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.