زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له مێركاتۆی زستانه‌دا، بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان
له‌مباره‌وه میدیاكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كه ئیبراهیمۆڤیچ گریبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ڕۆسۆنێری واژوو ده‌كات و مافی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه ده‌بێت، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ستیره سویدیه له یاری نیوان میلان و سامپدۆریا له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیتاڵیا پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان بكرێت، به‌ڵام له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه تا پازده‌ی مانگی داهاتوو بۆ یاریكردن ئاماده‌نابێت، ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و هه‌شت ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له ساڵانی دووهه‌زارویازده‌و دووهه‌زارودوازده به درێسی میلان یاری كردووه، مانگی ڕابردووش ڕیزی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكی جێهێشت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.