كاتژمێر 10 ى به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه بە دروشمی (داهێنان و پێشەنگی)، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر لە هۆڵی (سەعد عبداللە)، دەستی پێكرد
میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه كۆنگره‌ى هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌به‌شداری 900 ئەندام ده‌ستى پێكرد و ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تیایدا بڕیار لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرام و ستراتیژێیەتێكی نوێ دەدرێت و ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی ئەمینداریش ئەنجامدەدرێت.
له‌یه‌كه‌م رۆژى به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وتاری دەستپێكردنی ھەشتەمین كۆنگرەی حزبەكەیدا لەبارەی ریفراندۆمەوە رایگه‌یاند ،یەكگرتوو لە پشتیوانیكردنی ریفراندۆم پەشیمان نییە.
وتیشی یەكگرتوو لەهەموو كایە سیاسیەكانی عێراق بەشداربووە،بێ دەنگ نابین لە ئاست روداوەكانی عێراق و ناوچەكە، پشتگیری داخوازیەرەواكانی خۆپیشاندەرانین.
ئه‌مینداری گشتى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند ، لە رابردوودا یه‌كگرتوو خۆی بەدوور گرتووە لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان و بوونەتە بەشێكیش لە چارەسەر و نزیككردنەوەی لایەنەكان.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ڕۆژی 6-2-1994 ڕاگەیەنراوەو تاوەكو ئێستا حەوت كۆنگرەی بەستوەو ئەمرۆِش هەشتەمین كۆنگرەی خۆی ده‌ستپێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.