دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له‌كه‌ركوك ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركوك به‌ر هێرشی رۆكێتی كه‌وت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ یان له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌رۆژئاوای ئه‌نبار گرتۆته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه ده‌سووڕێنه‌وه‌و سه‌یری هه‌موو جموجۆڵێك ده‌كه‌ن ، كه ئامانج لێی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كه بێت.
شایانی باسه دوێنێ هه‌ینی بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن به چوارده رۆكێت هێرشی كرایه سه‌رو له ئاكامدا خانه‌نشینێكی ئه‌مریكی كوژراو دووكه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.