بەڕێوه‌بەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ى 12 ى 2019 ، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، دوو خوادنگە لە شەقامی ئیسکان داخران
د. سه‌رهەنگ جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگه‌یاندووه ، كه‌تیمەکانی تەندروستیی خۆراک لە ئەنجامێکی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە شەقامی ئیسکان، دووخواردنگەیان داخست، کە مەرجەکانی تەندروستیاین تێدا نەبوو.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تیمەکان ڕۆژانە لەپشکنینی شوێنە گشتییەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە، بۆ بەدواداچوون پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07505571967) بکەن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.