به‌هۆی گرتنی رێگاكان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، خۆپیشاندەران هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی ناسریە رادەگرن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 خۆپیشانده‌ران رێگای كێڵگه‌ی نه‌وتی ناسریه‌یان له باشووری عیراق گرت و به‌وهۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كه‌دا راگیرا.
خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی شاری ناسریەیان داخستووە و بەو هۆیەوە فەرەمانبەران نەیانتوانیەوە بچنە کێڵگەکە و هەناردەکردنی نەوتیش لە کێڵگەی ناسریە وەستاوە.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی عیراقییه‌كان له تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه رابگیرێت.
لەکاتێکدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی ناسریه رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.