مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە سەردانێكی چاوەڕوان نەكراو ئەمڕۆ گەیشتە عیراق.
بەپێی زانیارییەکان لە سەردانێكی رانەگەیێندراودا، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
تاوەکو ئێستا هیچ وردەکاری و زانیارییەک سەبارەت بە سەردانەکەی پۆمپەیۆ ئاشکرا نەکراوە، ته‌نانه‌ت نه وێنه و ڤیدیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاونهكراتهوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، 24 كاتژمێر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی بنکەی سەربازیی کەی وەن تێده‌په‌رێت دێت .
شەوی رابردوو بە گولە هاوەن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن و کارمەندێکی ئەمریکی نێو بنکە سەربازییەکە کوژراو. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لەو هێرشەی سەر بنکە سەربازییەکە رانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.