میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ یەك شەممە 29-12-2019، له‌دووه‌م رۆژى كۆنگره‌ی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كه لە شاری هەولێر بەرێوەدەچێت ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تى و دەستەی باڵای چاودێری هه‌ڵبژێردران
میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌م شێوه‌یه ناوی ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ده‌سته‌ى باڵای چاودێری كه به‌ده‌نگی ئه‌ندامانى كۆنگره هه‌ڵبژێردران بڵاو كرده‌وه :

رۆژى شه‌ممه 28 ى 12 ى 2019 ، لەشاری هەولێر كۆنگرەی هه‌شته‌می یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌به‌شداری 902 ئه‌ندام دەستی پێكردو لەكاتژمێر2 ی پاشنیوەڕۆی هه‌مان رۆژ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستی پێكردو بەزۆرینەی دەنگ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵبژێردرایەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.