Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 07:13

فەرماندەیەکی کورد پۆستی فەرماندەی گشتیی ھێزی ئاڵتونیی عێراق وه‌رده‌گرێت

ھێزی ئاڵتونیی عێراق راھێنراوترین و پرچەکترین ھێزی عێراقه‌
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەکی کورد پۆستێکی باڵای سەربازیی عێراقی وەردەگرێت و کاتی دەست بەکاربوونی ئاشکرا دەکات.

عەمید روکن سامان تاڵەبانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاندووه‌ كه‌  کە ئێستا چووەتە  ناو ھێزی دژەتیرۆری عێراق بۆ ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی گشتیی ھێزی ئاڵتونیی عێراق.

عەمید روکن سامان تاڵەبانی  راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  دوای نزیکەی یەک مانگی دیکە، بە فەرمی وەک فەرماندەی هێزی ئاڵتونیی عێراق دەست بەکار دەبێت.

پێشتر فازیل بەرواری فەرماندەی ھێزی ئاڵتونیی عێراقی بوو، بەڵام لە ساڵی 2018 بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد.

ھێزی ئاڵتونیی عێراقی لە چوارچێوەی دەزگای دژەتیرۆری عێراقە و رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە شکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و راھێنراوترین و پرچەکترین ھێزی ئەو وڵاتەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.