سه‌ره‌تا‌و له‌دێر زه‌مانه‌وه لیمۆ ناسراوه‌و به‌كارهێنراوه له بواری پزیشكی‌و پیشه‌سازیدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نازناوی (شای میوه‌كان) له لیمۆ نراوه, هه‌روه‌ها له‌دونیای پزیشكیشدا ترشی لیمۆ ناسراوه به (ترشی پزیشكی).
لیمۆ یه‌كێكه له میوه ناوداره‌كان, كه له بنه‌ماڵه‌ی ڕووه‌كی جۆری ترشه‌كانه, سه‌رچاوه‌ی په‌یابوونی ئه‌م میوه‌یه به ته‌واوه‌تی ڕوون‌و ئاشكرا نیه, له‌به‌رئه‌وه زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر نیشتمانی دایك بۆ لیمۆ, هه‌ندێك ده‌ڵێن وڵاتی هینده، یان چینه.
زۆر گرنگه كه ئێمه پێكهاته‌كانی لیمۆ بزانین كه پێكهاته‌یه‌كی زینده‌گی زۆر گرنگی تێدایه بۆیه 30% پێكهاته‌ی ئاوی لیمۆ نزیكه‌ی 6% تاوه‌كو 8% ی پێكدێت له ترشی لیمۆ و ئه‌و ترشه‌ی كه له سێودا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها هه‌بوونی ستراتی كلس‌و بۆتاس‌و ئه‌و شه‌كرانه‌ی كه له(ترێ‌و میوه‌كان‌و قامیشی شه‌كردا) هه‌ن وه‌ك چۆن له لیمۆدا خوێی كانزایی‌و كالیسیۆم‌و ئاسن‌و فۆسفۆر و مه‌نگه‌نیس‌و مس هه‌یه هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانی (ب1, ب2, ب3, ا, ج) بونیان هه‌یه كه ئه‌مانه‌ش ڕۆڵێكی باشیان هه‌یه له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ده‌روونی‌و سیسته‌می خۆراكی مرۆڤدا, هه‌روه‌ها ڤیتامین (ا) كه بوونی هه‌یه له‌ناو كرۆكی لیمۆدا سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنی پێست و پێكهێنانی ورده موولووله‌ی زینده‌یی لاشه‌و ڤیتامین (ج) یش كه له‌هه‌موو (100 غرام) ئاوی لیمۆدا نزیكه‌ی (40 ـ 50 میلی غرام) هه‌یه كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له‌سه‌ر چالاكی باری غوده‌كان‌و ڤیتامین (ب) ڕۆڵێكی باش ده‌بینێت له‌پاراستنی ده‌ماره‌كان.
ئاشكرایه لیمۆ به خواردنێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌كاتی نانخواردندا دایده‌نێین‌و ده‌یخۆین, بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به‌به‌رده‌وام بیخۆیت و پشتگوێی نه‌خه‌یت، چونكه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی له‌شمان‌و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
ده‌توانین سوودی باش به ته‌ندروستیمان بگه‌یه‌نین به به‌كارهێنانی لیمۆ له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراودا, ئه‌مه‌ش چه‌ند حاڵه‌تێكه كه لیمۆ سوودی باش ده‌گه‌یه‌نێت
به ته‌ندروستیمان:
ـ بۆ ئه‌وانه‌ی كه نینۆكیان هه‌یه‌و حه‌ز به درێژكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن, ده‌توانن لیمۆ، یان ئاوه‌كه‌ی به‌كاربهێنن، ئه‌ویش یان لیمۆكه له‌نینۆكه‌كانیان بخشێنن، یان ده‌ستبخه‌نه ناو ئاوی لیمۆكه بۆ ماوه‌ی (10) ده‌قیقه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ پاككردنه‌وه‌و پته‌وكردنی نینۆكه‌كانیان.
2ـ كڕێشی سه‌ر: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت به به‌كارهێنانی له‌تێك لیمۆ سه‌ر و قژ ته‌ڕ بكرێت‌و پاشان سه‌ر له‌به‌یانی به ئاوی شله‌تێن‌و شامپۆ سه‌ر بشۆردرێت.
3ـ قڵیشانی پێست: ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ ده‌كرێت‌و دواتر پێستی پێچه‌ور ده‌كرێت.
4ـ بۆ ئه‌وانه‌ی كه قژیان ده‌وه‌رێت, پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و بیكوڵێنن دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له‌پێستی سه‌ریان كه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ كه‌متر وه‌رینی قژ.
5ـ بۆنی ده‌م: به جوینی توێكڵی لیمۆ به‌به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
6ـ زه‌ردی ددانه‌كان: ئاوی لیمۆ به‌فڵچه‌ی ده‌م‌و ددان به‌كاربهێنه بۆ شۆردنی ددانه‌كان.
7ـ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆش له‌ناو ماڵدا: ئه‌گه‌ر به وشكی توێكڵی لیمۆ بسوتێنرێت له‌ناو ماڵدا ئه‌وا هه‌موو بۆنێكی ناخۆش له‌ناو ماڵه‌كه‌تدا لاده‌چێت‌و نامێنێت.
8ـ ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌یت‌و له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌ی بده‌یت كه تووشی قڵیشان‌و شه‌ق بووه, ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته.
9ـ بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له چرچی‌و لۆچی بپارێزیت ده‌توانیت ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون‌و دوو كه‌وچك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌یت، پاشان جوان بیشێوێنه‌و بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له دواییدا به ئاوێكی شله‌تێن‌و سابوون بیشۆره‌وه.
سووده پزیشكیه‌كانی لیمۆ:
1ـ یه‌كێك له پێكهاته‌كانی لیمۆ بریتیه له ڤیتامین (ج) ئه‌ویش به‌سووده بۆ چالاك بوون‌و له‌ناوبردنی میكرۆب.
2ـ ڤیتامین (ئه‌ی) ئه‌م ڤیتامینه پێی ده‌ڵێن ڤیتامینی گه‌نجی، چونكه چالاك كه‌ره‌وه‌یه‌و هۆكاری دره‌نگ پیربوونی مرۆڤه.
3ـ كالیسیۆم له لیمۆدا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی ئێسقان‌و ده‌تپارێزێت له‌ئێسكه‌نه‌رمه‌و دڵیش به‌هێز ده‌كات.
4ـ فۆسفۆر له پێكهاته‌ی لیمۆدا هه‌یه‌و سوودی زۆری هه‌یه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی بیر و هۆش‌ودژی سستی مرۆڤه.
5ـ ترشی لیمۆ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی چاكه‌و خوێن خاوێنده‌كاته‌وه له‌ماده ژه‌هراویه‌كان.
6ـ پۆتاسیۆم له‌پێكهاته‌ی لیمۆدا هه‌یه‌و گرنگه بۆ هاوسه‌نگی بایولوجی‌و ئاسنیش سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزبوونی خوێن.
7ـ بۆ نه‌هێشتنی كرمی گه‌ده سوودی هه‌یه.
8ـ ئه‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵامه‌ت به به‌كارهێنانی چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك له ئاوی لیمۆ كه ده‌كرێته ناو لووته‌وه، پاشان به‌یانیان‌و ئێواران شه‌ربه‌تی لیمۆ به تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین‌و ئاوی گه‌رم ده‌خورێته‌وه.
9ـ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش زۆر به‌سووده.
10ـ ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌قبونی ده‌ماره‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
11ـ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌یلی خواردن ئیشتها سوودی هه‌یه، پێش نانخواردن له‌تێك لیمۆ بخورێت، یان به گیراوه‌یی له‌گه‌ڵ خواردندا به‌كاربهێنرێت، یان به‌و شێوه‌ی كه خۆت پێتخۆشه.
12ـ بۆ چاره‌سه‌ری گرێی قوڕگ‌و هه‌وكردنی له‌وزه‌كان به‌سووده.
ئا/ گوڵاڵه محه‌مه‌د سه‌عید ـ ماسته‌ر له به‌روبوومی میوه
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.