Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 07:23

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەددین بەهائەدین کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین 
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی ، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم.

ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانییەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2019/12/29

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.