یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، كارلێس ئالێنا یاریزانی لاوی یانه‌كه به‌فه‌رمی و به شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال بێتیس ده‌كات
یانه كاتالۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه ئالێنای ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به گرێبه‌ستێك به شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌چێته ڕیزی ڕیال بێتیس، هیچ به‌ندێكی گرێبه‌سته‌كه‌ش مافی مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له پێكهاته‌ی ڕیال بێتیس نادات و ده‌بێت دوای شه‌ش مانگی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی بلاوگڕانا، جێگای باسه ئالێنای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا، له چه‌ند یاریه‌كی كه‌می بارسا به‌شداری كردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاریه‌كانی ڕیال بێتیس ته‌واوی تواناكانی بخاته گه‌ڕ تا ئاستی به‌رزی خۆی له ڕیزی یانه‌كه بسه‌لمێنێت و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.