Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 07:23

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێکی راگه‌یاند

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2019 ،  رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  ده‌ستگیر كردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێكى راگه‌یاند 

 گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند ، كه‌  3 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع. م. م) 31 ساڵ، (ت. ف. ر) 37 ساڵ و (ع. و. س) 36 ساڵ،  له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵ، له‌ 15 ماڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیاجیای هه‌ولێر، بڕی 30 هه‌زار دۆلار و 350 میسقاڵ زێر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان دزیوه‌.

 راشیگه‌یاند كه‌  هه‌ر 3 تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ پۆلیس ته‌واو بووه‌ و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ بڕیاری كۆتایی.


رائید هۆگر  له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشیگه‌یاند كه‌  له‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵ، 4 كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیشیان مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستال و هیرۆیینیان پێبووه‌ و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان پێبووه‌.

 هه‌روه‌ها وتیشى ،  تۆمه‌تباران (د. ر. م) 20 ساڵ، (ر. ر. م) 28 ساڵ، (گ. ر. ع) 19 ساڵ و (هـ. ا. ا) 38 ساڵ، بازرگانییان به‌و ماددانه‌ كردووه‌، دوای ده‌ستگیركردنیشیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ پۆلیس ته‌واو بووه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 14ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.

گوته‌بێژی پۆلیس، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (گ. س. ن)و كه‌ كه‌سێكی بیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌، بڕی 210 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی هێناوه‌ته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پاره‌ ساخته‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.


رائید هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ لەماوەی ئەم ساڵەدا، (6411) کەیسی یاسایی لە گشت بنکەکانی پۆلیس و نوسینگەکانی نەهێشتنی تاوان، تۆمار کراون. لەبەرامبەردا، (6212) تۆمەتبار لە گشت کەیسەکان، دەستگیر کراون.

راشیگه‌یاند ، لە کۆی گشتی کەیسەکان، (5398) کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان یەکلایی کراوەتەوە ورەوانەی دادگاکان کراون.

هه‌روه‌ها  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد  ، لە کۆی گشتی تۆمەتباران، (96) تۆمەتبار بڕیاری کۆتاییان لە دادگا بۆ دەرچووە.

سەبارەت بە بەندکراوان وتی ،  تەنها (718) تۆمەتبار تاوەکو ئێستا کەیسەکانیان لەژێر لێکۆڵینەودا ماوە.

 له‌كۆتادا رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌  بەشێوەی رێژەیی، (78٪) ی کەیسەکان کۆتاییان پێهاتووە، تەنها (13٪) کەیسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.