كاتێك مرۆڤ بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌پێ بڕوات ئه‌وا سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشیه‌كان ، ئه‌وانیش:
- ده‌ردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد ده‌كات.
- تووشبوون به‌ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه.
- ماسولكه‌كان ده‌جووڵێن و خۆراك به باشی ده‌گاته خانه‌كانی مێشك.
- ده‌روون ئارام ده‌بێته‌وه و ئاستی نیگه‌رانی كه‌م ده‌كات.
- چه‌ورییه هه‌ڵگیراوه‌كانی ناوچه‌ی سك ده‌ستووتێنرێت.
- ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان كه‌مترده‌بێته‌وه.
- چالاكبوونی سوڕی خوێن و پارێزگاری له‌هاوسه‌نگی له‌ش.
- دووركه‌وتنه‌وه له‌دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.