Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 07:14

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە

تایبەتە بە دوو پرس
کوردستان TV
100%


بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 27 ئەنجام بدات و کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە دوو پرس.

بەپێی ئەو به‌رنامه‌ی کارەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای  ئیداریی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019 دەدرێت و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 تەواودەکرێت.

ئه‌مه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له‌ دانشتنه‌كه‌دا داوادەکرێت تەمەنی خانەنشینی هەندێک چین و توێژ هەڵاوێردنیان بۆ بکرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.