Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 05:31

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو.

ڕۆژی یەكشەممە 29ـی 12ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هیوای پتەوتربوونی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی خواست لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.