Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:41

ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنی هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی حه‌شد راگه‌یاند

ئه‌مریكا: سیاسەتێکی نوێیان بەرامبەر بە ئێران داڕشتووە
کوردستان TV
100%


دوای هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عیراق و سوریا، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا و مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی، سەرکەوتنی هێرشەکانیان راگەیاند.

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، لە رێی ھێرشكردنە سەر كۆمەڵێك گروپی سەر بە ئێران، رێكاری پێویستیان بۆ بەرگریكردن لە بەژەوەندییەكانیان گرتووەتە بەر و جەختیش دەكاتەوە، ھێرشەكانیان لە عیراق و سووریا سەركەوتوو بوون.

لای خۆیەوە، مایك پۆمپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی، "ئەمەریكا ھەڵسوكەوتی ئێران لە ھەڕەشە خستنە سەر گیانی ئەمەریكییەكان قبووڵ ناكات و بەتووندی وەڵام دەداتەوە.

هەردوو وەزیر ئاشکراشیان کرد، سیاسەتێکی نوێیان بەرامبەر بە ئێران داڕشتووە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر پێنج بارەگای حەشدی شەعبی و حزبوڵا لە عیراق و سوریا، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حەشد، 25 چەکدار کوژراوان و 51 دیکەش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.