هاوپه‌یمانی فه‌تح كه دووه‌م گه‌وره‌ترین لایەنی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و له لایه‌ن هادی عامری، فه‌رمانده‌ی لیواكانی به‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی هێزی میلیشیای شیعی كارده‌كات، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكای ئیدانه‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی فه‌تح-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه به شێوه‌یه‌كی به‌په‌له بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی ده‌ركردنی هه‌موو هێزه بیانییه‌كانی ناو خاكی عێراق، به ئه‌مریكاشه‌وه.
هاوپه‌یمانی نه‌سر، به رابه‌رایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه هێرشێكی له‌و شێوه‌یه زیانی گه‌یاندووه به سه‌قامگیری، ئاسایش و په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته عێراق نه‌كرێته بنكه‌ی ململانێی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی.
- پارت و گرووپه شیعه‌كانی دیكه كاردانه‌وه‌یان نیشاندا
كازم عیساوی، جێگری سه‌ربازی موقته‌دا سه‌در رابه‌ری هاوپه‌یمانی سائیرون كه گه‌وره‌ترین لایەنی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشه‌كه دژبه سه‌روه‌ری عێراق و دژبه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدراوه.
هاوكات كه‌تائیبی حزبوڵڵا كه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه بووه‌ته‌وه و فه‌رمانده‌یه‌كی له‌ده‌ستداوه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشه‌كه سه‌روه‌ری وڵاتی پێشێلكردووه و داوای كرد سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌رچن.
عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كه هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبییه و خاوه‌ن 15 کورسییە، داوای كرد یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌رچێت بۆ ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق.
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكایان به "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری" له قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، دوێنێ بڵاویكرده‌وه كه له عێراق و سووریا پێنج ئامانجی رێكخراوی حزبوڵڵا عێراقیان بۆردومانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.