موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرلە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاند لەگەڵ ئەوە نییە عێراق لە شەڕی ئەمریکا و ئێران تێوە بگلێندرێت.
موقتەدا سەدر داوای کردووە گەورەکانی عێراق هەڵوێست وەربگرن و وڵاتەکەیان لە شەڕی ئێران و ئەمریکا بپارێزن، کە تەڕ و وشک بەیەکەوە دەسووتێنێت و ئەو وڵاتە دەکاتە خەڵوز.
رێبەری رەوتی سەدر راشیدهگهێنێت ، بەوەی ئەگەر هەموو عێراقییەکان یەکهەڵوێست نەبن، ئەوا شەڕی ئەمریکا و ئێران ”کۆتایی بە عێراق دەهێنێت.
ئه‌و لێدوانه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌دوای ئه‌وه دێت كه‌ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌واد كازم ڕه‌بیعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه یه‌كه‌كانی عه‌مه‌لیاتی جه‌زیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و بنكه‌كانی هه‌ردوو لیوای 45 و 46ی حه‌شد كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ر سنووری نێوانی سووریا و عێراقن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و برینداربوون.
شیاوی باسه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و بۆردومانانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 51ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.