Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 05:31

به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کوڕو باوکێک کوژران

بوك و خه‌سوێكیش به‌ سه‌ختی بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێك و به‌هۆیه‌وه‌ كوڕ و باوكێك كوژران.

له‌میاره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ په‌یمامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: سالم ئه‌مین سیامه‌نسوری ته‌مه‌ن 53 ساڵ  كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌ت سالم سیامه‌نسوری ته‌مه‌ن 28 ساڵان به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كایاندا كوژران.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوكات بوكو خه‌سوێكیش كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ بوون به‌سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.