به‌شار ره‌سه‌ن یاریزانى هه‌لبژارده‌ى عێراق بریاری جێهێتنى خولی ئیرانى ده‌دات و ده‌ست به‌رداری یانه‌كه‌ى ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ى یانه ئیرانیه‌كه دووچاری شكستى دارایی بووه و ناتوانێت پابه‌ندی گرێبه‌ست و مووچه‌ى یاریزانان بێت
عه‌لی نوری رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌توێته‌ر بڵاوی كرده‌وه ، كه‌یاریزان به‌شار ره‌سه‌ن وازی له‌یانه ئیرانیه‌كه دێنێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ى یانه‌كانی ئیران دووچاری قه‌یرانى دارایی بوون و ناتوانن پابه‌ندی ئه‌و گرێبه‌سته ببن كه‌له‌نێوان ده‌سته‌ى كارگێری و یاریزانه‌كه هه‌یه
رۆژنامه‌نووسه عێراقیه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌یه‌كى توركی و سعودی له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه له‌مێركاتۆی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه عێراقیه‌كه ئه‌نجام بده‌ن
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانى عێراق و خۆپیشانه‌كاندان تائێستا یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق نه‌یتوانیوه بریار له‌سه‌ر خولی عێراق بدات له‌به‌رێوه‌چوونى ، زۆرێك له‌یاریزانانى یانه‌كانى باشوور و ناوه‌راستیش روویان له‌یانه‌كانى ئێران و توركیا و كه‌نداو كردووه
به‌شێك له‌یاریزانانى عێراق كه‌روویان له‌یانه‌كانى ئێران كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ى باری دارایی ئێران به‌رده‌وام روو له‌خراپ بوونه ناتوانن مووچه و گرێبه‌ستى یاریزانان بده‌ن یاریزانانی عێراقیش دووچاری كێشه بوون و یانه‌كان جێ‌دێڵن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.