ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30 ى 12 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوی كردوه‌وه سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكه‌ین كە كرایە سەر كەتبەكانی حەشدی شەعبی، ئەو كردەوەیە بە ئامانجگرتنی سەروەری عێراق لەقەڵەم دەدات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەركۆنەی بۆردومان كردنی ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریكا دەكات و داوا دەكات هەموو لایەك دان بە خۆیاندا بگرن.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە كاتێكدا داوا لە هەموو لایەك دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن، هاوكات دووبارە داوا دەكەین كە سەرجەم هێزەكان لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا بن، ھاوكات پابەندبوون بە پاراستنی نێردە دیپلۆماتیەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەسەر خاكی عێراقن و لەسەر داوا و رەزامەندی حكوومەت، و هەوڵەكان یەكبخرێت بۆ تەواوكردنی جەنگ لەدژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه ، سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌واد كازم ڕه‌بیعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری جموجۆڵه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی عه‌مه‌لیاتی جه‌زیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و بنكه‌كانی هه‌ردوو لیوای 45 و 46ی حه‌شد كه‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ر سنووری نێوانی سووریا و عێراقن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و برینداربوون.
شیاوی باسه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و بۆردومانانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 51ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.