Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:07

وێنه‌ ... هونه‌رمه‌ندرێکی دیاری کوردستان کۆچى دوایی کرد

به‌هۆی نه‌خۆشى
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌  به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 30 ى 12 ى 2019 ،  ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەسوکاری ئاسۆ باسی دەکەن، ناوبراو لەماڵەوە بە کتوپڕی باری تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ کۆچی دوایی کردووە.

گومانی لێ دەکەن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردبێت.

هونەرمەند ئاسۆ عومەر هونەرمەندێکی سینەماکاری شاری سلێمانی بوو کە لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا رۆڵی بینیوە و یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ.

ناوبراو زیاتر لە سی ساڵ لە بواری هونەری کاری کردووە، هەروەها وەکو پێشکەشکار ژمارەیەک بەرنامەی پێشکەشکردووە.

 

1

 

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.