ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: له‌ماوه‌ی مانگی دێسامبردا لانیكه‌م 22 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له سنووره‌كانی كوردستان كوژراون و یان بریندار بوون.
به‌پشتبه‌ستن به ئاماری تۆماركراو له ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی مانگی دێسامبری 2019 دا، لانیكه‌م 22 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان كوژراون و بریندار كراون كه زیاتر له 73٪ی ئه‌و حاڵه‌تانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌و ماووه‌یه‌دا 8 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و ژ4 كۆڵبه‌ریش بریندار بوون. 3 كه‌س له‌و كۆڵبه‌رانه ته‌مه‌نیان ژێر 18 ساڵ بووه.
شێوه‌ی قوربانی بوونی كۆڵبه‌ران
ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ : 16 حاڵه‌ت (6 كوژراو و 10 بریندار) كه ده‌كاته 73٪ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.
ڕووداوی سروشتی: 5 حاڵه‌ت (2 كوژراو و 3 بریندار ) كه ده‌كاته 27٪ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.
ته‌قینه‌وه‌ی مین: 1 حاڵه‌ت (1بریندار) كه ده‌كاته 4٪ ی كۆی حاڵه‌ته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.