هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30 ى 12 ى 2019 ، تەقینەوەیەك لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك روویدا و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی كرایە ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایدهگهێنێت ، تەقینەوەكەی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی دەنگی بووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی گەیاندووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه بۆمبەكە لەكاتی تێپەڕبوونی هێزە ئەمنییەكان لە نزیك پردی غەرناتە لەناوەڕاستی شاری كەركوك تەقیوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكە گەیشتووە.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوك له‌كاتێكدایه ماوەی چەند رۆژێکە داعش جموجوڵەکانی لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیادکردووە و چه‌كداره‌كانى داعش به‌چه‌ندین چاڵاكی سه‌ربازییان په‌لاماری هێزه عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.