بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنیی بۆ سهری ساڵی نوێی 2020 راگهیاند.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: لە 24ی ئەم مانگەوە، بە هاوكاریی ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ و جەژنی كریسمس داڕشتووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی گوتیشی: پلانە ئەمنییەكە، كە هەولێر و دەوروبەری خراونەتە بەرنامەوە، تا 5ی 1ی 2020 درێژە دەكێشێت، ناوبراو جەختیشی كردەوە "پۆلیس و ئاسایش، هەموو هەوڵێك بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان دەدەن و ڕێگا لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی دەگرن.
هاوكات لای خۆشیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی"هاوئاهەنگییەكی تەواو لە نێوان هێزە ئەمنییەكاندا كراوە و هێزە تەناهییەكانی هەولێر، هەموو پێكەوە لە ئامادەباشیدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرجەم شوێنە گشتییەكان و ئەو جێگایانەیش، كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەدرێت، هێزە تەناهییەكان بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی دهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.