Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 05:32

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌: داعش ڕۆژ بەڕۆژ لە‌ناوچه‌ کوردستانییه‌کان زیاد ده‌بێت

به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و ڕێگری نه‌كرێت، ده‌بنه‌ مه‌ترسیی جددی
کوردستان TV
#7
100%


فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ کەرکووک پردێ گوتی، داعش ڕۆژ به ڕۆژ له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاد ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و ڕێگری نه‌كرێت، ده‌بنه‌ مه‌ترسیی جددی، چونكه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ژماره‌یان له‌ زیادبووندایه‌.

نووری حه‌مه‌ عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ کەرکووک پردێ رایگه‌یاند ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزەکانی عێراق ده‌یانه‌وێت بیکەن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆن له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بەڕێوە ببەن، سوودی نابێت، چونكه‌ به‌و جۆره‌ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن كاریگه‌ریی نابێت و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ داعش له‌به‌ر چاوی هێزەکانی عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین.

نووری حه‌مه‌ عه‌لی گوتیشی:  نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی عێراق وای كردووه‌ كه‌ داعش ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ زیادبووندا بێت و زیاتر مه‌ترسی بنێتەوە، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن وای لێ هاتووه‌ ژماره‌یان گه‌لێك زۆره‌، له‌ سنووری کەرکووک تا ده‌گاته‌ مووسڵ و دیاله‌ به‌ئاشكرا جموجووڵیان هه‌یه.

حه‌مه‌ عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری جددی و به‌په‌له‌ی بۆ نه‌كرێت، ژماره‌یان به‌ جۆرێك زیاد ده‌بێت و شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك و په‌لاماری گه‌وره‌ بده‌ن و هێرش بكه‌ن و وه‌كو پێشوو ناوچه‌کە داگیر بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسیدارن نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.