Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 03:50

گەشتیارێکی زۆر بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی هاتنی سەری ساڵی زایینی و بۆ بەسەربردنی پشووەکانی سەری ساڵ، گەشتیارێکی زۆر لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هەولێری پایتەخت دەکەن.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی پشوەکانی سەری ساڵ و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ڕۆژانە لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 3 هەزار و 600 گەشتیار لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هامووشۆ دەکەن.

گووتیشی: لەمانگی 12 نزیکەی 110 هەزار گەشتیار لەسنووری حاجی ئۆمەران هاتووچۆیان کردووە، بەجۆرێک ڕێژەی چوونی گەشتیاران لە مانگی 12ی 2019 لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران نزیکەی 57 هەزار گەشتیار بووە، ڕێژەی هاتنیش 52 هەزار گەشتیار بووە، ئێستاش بە بەردەوامی ڕۆژانە زیاتر لە 3 هەزار و 600 گەشتیار هاتووچۆ دەکەن، ئەمەش بەراورد بە ڕێژەی پارساڵی هاتووچۆی گەشتیاری زیادی کردووە.

گوتەبێژی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشکرد: درێژکردنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا، هۆکارێکە بۆ زیادبوونی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، هاتنی وەرزی سەرماو بەفر نەبۆتە ڕێگر لەسەر هاتووچۆی گەشتیاری.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.