به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان-ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له وه‌رزی زستاندا وه‌زاره‌ته‌كه به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ھاووڵاتیاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان دا ھاتووه:
به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و ئێستا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌شێكی زۆری ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌وتی سپییان پێیگه‌یشتووه، دوای ناوچه شاخاوییه‌كانیش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ھاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ھه‌وڵ ده‌دات بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ گشت ھاوولاتییان له ھه‌ر چوار پاریزگاكه‌ی ھه‌رێمی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.