Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 04:01

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری ده‌دات

راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی  نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌  و ئاراسته‌ى پارێزگاكانى هه‌رێم و  یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كراوه‌ كه‌ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.

 وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ لێكردنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى تابلۆى ساخته‌، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.