لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلی جۆری ده‌رمانى هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، لە کڕینی بەرهەمێک بە ناوی Adios دووربکەونەوە کە وەها بانگەشەی بۆ دەکرێت سروشتییە و لە ماوەی مانگێکدا 10 بۆ 15 کیلۆ کێش دادەبەزێنێت، مئەو بەرهەمانەی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ریکلامیان بۆ دەکرێت، بەدڵنیایی دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تێدایە، بۆ مەبەستی خێرا دابەزاندنی کێشی لەش، وەک (سیبوتڕامین، فینۆڵفتالین، دایئەتیلپڕۆپیۆن، دایمەتیل ئەمیل ئەمین و فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین).
کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بوونی ماددەی فینۆڵفتالین لەو دەرمانانەدا، کە دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە ساڵی 1997 ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، وەک (باسچی، ئه‌یبی سلیم، ئه‌دیۆس).
لە کۆتایدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات رایدهگهیچنێت ، خۆتان لە کڕینی دەرمانی ساختە و قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ڕیکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سروشتی، بەڵکو لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.