مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا به‌هێز وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكرێنه ئامانج.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ، ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به‌رده‌وامه له تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بو زه‌بی گفتۆگۆی له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران كردووه.
هاوكات پۆمپه‌یۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گفتوگۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ركه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا كردووه‌و رایگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌گرێته به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.