سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌تایبی حزبوڵڵای ناو حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "ئاماده‌م بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به رێگه یاسایی و سیاسییه‌كان له عێراق.
سه‌در له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتهرهو رایگه‌یاند، ئه‌و رێگه به كێشمه‌كێشی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نادات له‌سه‌ر خاكی عێراق.
راشیگه‌یاند "ئاماده‌م سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا به رێگه‌ی یاسایی و سیاسی له عێراق ده‌ربكه‌م."
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌در بانگهێشتێكی ئاراسته‌ی پارته سیاسییه‌كان كرد و رایگه‌یاند "ریزه‌كانتان بكه‌نه یه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له نزیكترین كاتدا. ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون، ئه‌وا پێكه‌وه هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ ده‌ركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.