ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس و شایه‌دحاڵه‌كان گواستویه‌تییه‌وه كه سه‌دان ناڕازی و ئه‌ندامانی سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاندووه كه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا نزیك بوونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.