نوێكراوه‌ته‌وه ..
به‌سه‌دان لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی دژ به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا هێرشیان كرده سه‌ر یاڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو ئاڵای ئه‌مریكایان سووتاند و رێگای چوونه ژووره‌ی نێو باڵیۆزخانه‌كه‌یان داخست، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا به رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه كه ئه‌وان هه‌ڵیان نه‌كوتاوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دیپلوماته‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له نێو باڵیۆزخانه‌كه‌دا نه‌ماون.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس و شایه‌دحاڵه‌كان گواستویه‌تییه‌وه كه سه‌دان ناڕازی و ئه‌ندامانی سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاندووه كه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا نزیك بوونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.