Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 17:43

ئوستڕالیا.. به‌هۆى ئاگرى دارستانه‌کان به‌ هه‌زاران خه‌ڵک له‌ که‌نار ده‌ریایه‌ک گیریان خواردووه‌

هه‌زاران كه‌س كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى نوێ له‌ كه‌نار ده‌ریا بوونه‌
ئوستڕالیا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، له‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، حكومه‌تى ئوستڕالیا هه‌لیكۆپته‌رى سوپاى خستۆته‌ ئاماده‌باشى بۆ رزگاركردنى هه‌زاران كه‌س كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى نوێ له‌ كه‌نار ده‌ریا بوونه‌ و به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاگرى دارستانانه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ رێگایان لێ گیراوه‌. 

له‌ كه‌نار ده‌ریاى شارۆچكه‌ى مالاكوتاى سه‌ر به‌ ویلایه‌تى ڤكتۆریا له‌ ئوستڕالیا 4 هه‌زار هاووڵاتى ناوخۆیى و گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ربردنى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى نوێ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاگر له‌و ناوچه‌یه‌ رێگایان لێگیراوه‌ و حكومه‌تى ئوستڕالیاش هه‌لیكۆپته‌رى سوپایى له‌ جۆرى بلاك هاوك و شینووك خستۆته‌ ئاماده‌باشى، شان به‌ شانى هێزى ده‌ریایى بۆ رزگاركردنى هاووڵاتیان و دابینكردنى پێداویستى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌. 

به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى ویلایه‌تى ڤكتۆَریا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سى كه‌ش بێ سه‌روشوێنن. 

له‌ زارى چه‌ند كه‌سێكى نیشته‌جێی شارۆچكه‌ى مالاكوتا رایانگه‌یاند: به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاگرى دارستانه‌كانى ناوچه‌كه‌ سه‌ره‌تا سێبه‌رێكى سه‌یرى ڕه‌ش ئاسمانى شاروچكه‌كه‌ى گرت له‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پاشان گۆڕا بۆ ره‌نگێگى سوورى تۆخ و له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى پرشكى گه‌رمى له‌ ئاسمانه‌وه‌ و به‌ نزیكبوونه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌نگێكى گه‌وره‌ ده‌هات گوێی كه‌ڕده‌كرد هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ئاگر بۆ شارۆچكه‌كه‌ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى بوتڵه‌ گاز ده‌بیسترا. 

زه‌نگى بارى ناكاو له‌ ته‌واوى شارۆچكه‌كه‌ ده‌بیسترێت و ئه‌و ئاگره‌ى بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى ماكوتا زیاتر له‌ 720 كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه‌ى سووتاندووه‌ و زیانێكى زۆر به‌ر شارۆچكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و ترسى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ره‌شه‌باى وشك هه‌ڵبێت و ئاگره‌كه‌ زیاتر بێت. 

زیاتر له‌ مانگێكه‌ ئاگر به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى ئوستڕالیاى گرتۆته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما بۆ 40 پله‌، دارستانه‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئوستڕالیا ئاگرى گرتووه‌ و زیانێكى زۆر به‌ر ئه‌و شارۆچكانه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ نزیكن له‌ ئاگره‌كه‌ و به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رما و مه‌زنى ئاگره‌كه‌ ئه‌سته‌مه‌ كۆنترۆڵ بكرێت. 

ئاگر

ئاگر

ئاگر

ئاگر

ئاگر

ئاگر

ئاگر

ئاگر

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.