به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 31 ى 12 ى 2019 ،لەڕێگەی گوندی شانەدەری سەر بە سننووری پێنجوین پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان سەنی تکسی)و ( بارهەڵگرێ)ک، به‌و هۆیه‌وه شۆفێری ته‌كسیه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش كه هه‌ر به‌یانى ئه‌مرۆ لەشەقامی پشتێنەی کەلار بەهۆی ڕووداوێکی وەرگەڕانەوە دووکەس بریندار بوون.
رایده‌گه‌یه‌نن ، لەشەقامی پشتێنەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب کە باری شووشەی پێبووە، بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی هاتووچۆ وەرگەڕا.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی پیکابەکە برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.