له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌ربازیدا، فه‌ریقی روكنی هێزی تایبه‌ت عه‌بولئه‌میر ره‌شید یاروڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق چه‌ندین زانیاری نوێی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌نجامی دیكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌كه‌ی هێزه عێراقیه‌كان به به‌شداری زۆربه‌ی فیرقه‌و لیواو یه‌كه‌كانی پیاده‌و هێزه‌كانی پۆلیس و به پاڵپشتی هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانان قۆناغی دووه‌می تێپه‌ڕاندو له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر پێنج میحوه‌ره‌كه جوڵه‌و گه‌ڕانه‌كانیان به‌ربڵاوتر كرد‌و چه‌ندین ده‌سكه‌وتیان به‌ده‌ستهێناوه.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماری ده‌سكه‌وته‌كانی ئۆپهراسیۆنهكهیانی راگه‌یاندووه‌و تیایدا ئاشكرایكردووه، له میحوه‌ره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانیان توانیویانه 21 تونێل بدۆزنه‌وه‌و خاپووریان بكه‌ن و 25 شوێنی تر كه سه‌رچاوه‌ی تیرۆر بوونه له‌به‌ینیان بردوون، ماتۆڕسكیلێك و پێنج ئۆتۆمبێل و شۆڤێڵێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و ئۆتۆمبێلیكی بۆمبڕێژكراویش ته‌قێندراوه‌ته‌وه، هه‌روها 14 قونبه‌له‌ی هاوه‌ن ته‌قێندراونه‌ته‌وه و 11 شوێنی چاودێری تێكدراون و 2 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
له درێژه‌ی ئاشكراكردنی ئاماری ده‌ستكه‌وته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و زیانه‌كانی داعش له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌ریقی روكنی هێزی تایبه‌ت عه‌بولئه‌میر ره‌شید خراوه‌ته‌ڕوو كه، 250 كیلۆگرام ماده‌ی ته‌قینه‌وه له جۆری سیفۆن و دوربینی شه‌و و جیهازی مۆترۆلا و بڕێكی زۆر له فیشه‌كی كڵاشینگۆف و بیكه‌سی و گولله‌ی ئارپیچی و چه‌كی مامناوه‌ند ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه، هاوكات 9 تیرۆریست كوژراون كه هه‌ندێكیان خۆكوژ بوونه، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمبی چێندراو پوچهڵكراوهتهوهو چه‌ند كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك سوتێنراون.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ش به رووبه‌ری گه‌ڕان و پشكنینه‌كان دراوه، كه له ته‌واوی میحوه‌ره‌كان 31،999 كم چوارگۆشه پشكێنراوه. له كۆتایی راگهیهنراوهكهشدا جه‌خت له به‌رده‌وامبوون و قۆناغی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كراوه‌ته‌وه.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.