لهئاگادارییهكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه هاوڵاتیان و هاوشارییانی ئازیزی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زاینی و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە چەند شوێنێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی2020.
راشیدهگهیهنن ، بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی رازێندراوەتەوە ناو سەنتەری شاری هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی سەر لەئێوارەوە تا درەنگانی شەو بە ئاهەنگی پڕ جۆش و خڕۆش و یاری ئاگرین پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت.
لهكۆتادا پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت ، سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.