ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌دان له‌لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌دژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حیزبوڵڵا له عێراق و سوریا ،ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وزیان به روودا كرایه‌وه‌و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و له‌به‌غداو ئاگریان له دوو خاڵی چاودێری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ردا.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ر له یه‌ك هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درو قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا نووسیویانه به فه‌رمانی گه‌ل داخراوه، نه‌خێر، نه‌خێر بۆ ئیسرائیل.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئێس ئێن جی هه‌واڵی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.