یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌فه‌رمی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی ڕید بوڵ سالزبورگی نه‌مسایی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی دۆرتمۆند له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار له‌گه‌ڵ هالاندی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ واژووكردووه‌و یاریزانه‌كه‌ش له سێی مانگی داهاتوو په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی تیپه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات و بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ شاندی زه‌رده‌واڵه‌كان ده‌چێته ئیسپانیا‌و له كه‌مپی ڕاهێنانی زستانه‌ی یانه‌كه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه به‌شدارده‌بێت
جێگای باسه هالاند ئاستێكی به‌رزی له ڕیزی ڕید بوڵ سالزبۆرگ پێشكه‌شكردووه كه له‌م وه‌رزه‌دا شازده گۆڵی له خولی نه‌مساو هه‌شت گۆڵی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ تۆماركردووه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.