سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، لەبەرامبەر كوژرانی ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی و كەتیبەكانی حزبوڵا لەهێرشێكی سوپای ئەمریكا، لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، ماتەمی سەرتاسەری راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 31-12-2019 عادل عەبدولمەهدی، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژی تر بۆ گیانی كوژراوانی نێو ریزەكانی حەشدی شەعبی، سوپاو پۆلیس، ماتەمی سەرتاسەری رادەگەیەنرێت.
رۆژی یەکشەممە لە هێرشێکی فرۆكهی بێ فرۆكهوانی ئهمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای عیراقی لە شارۆچكەی قائیمی سەربە پارێزگای ئەنبار زیاتر لە 80 چەكداری ئەو میلیشیایە كوژران و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.